Woman Led Mastermind Groups
فایڤ وەن لابس بە خۆشحالییەوە ئاماژە بەوە دەدات کە لە سالی ٢٠٢٠ هەڵدەسێت بە کردنەوەی بەرنامەیەکی تازە تایبەت بە ئافرەتانی داهێنەر. بەرنامەکە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەک دروست بکات ئافرەتانی داهێنەر کە خاوەن کاری خۆیانن و بە شێوەیەکی ئەرێنی کار لەسەر ئابوری دەکات. بەیەکەوە کەشێک درۆست ئەکەین کە ژنان بە شێوەیەکی یەکسان دەرفەتی سەرکەوتنیاین هەبێ.
پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداری لە بەرواری ٢٢/٠١/٢٠٢٠ کاژمێر ١١:٥٩ بەسەردەچێت.
لە رێی ئەم بەرنامەیە دەمانەوێ کەشێکی کاری بە کۆمەل دروست ببێ بۆ ئاڵوگۆری زانیاری و تواناکان.
دەگەرێین بە دوای گروپێکی ٨ بۆ ١٠ ئافرەت بۆ هەر یەکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی. لە ماوەی ٣ مانگی بەرنامەکە ، ئەندامان دەبێ سێ ئامانج بەدەسست بێنن:
١- هەنگاو نان بۆ بەرێوبردنی پرۆژەکانیان و گەیشتن بە ئامانجە تایبەتییەکانیان.
٢- فێر بۆنی بەهرەی تازە لە یەکترییەوە کە پەیوەندی بە کارسازی و بەرێوبردن هەبێت.
٣- درۆست کردنی تۆری پێشەگەرانە بۆ ناساندنی براندە تایبەتییەکانیان.
دەبی بە لایەنی کەمەوە پێنج لەم مەرجانەت تێدا بێت بۆی بەشداری بکەی لە گرۆپەکەمان
١- خۆت خاوەن کارەکە بیت یان هاوبەشی کارەکە بیت
٢- کارەکەت بەرەو زیاد کردنی باری داراییە
٣- هەست دەکەی بەرەو گەیشتنی بە باری دارایی ١ ملیۆن یان زیاتری لە داهاتودا
٤- وێب سایتی کارەکەت دامازراندووە
٥- توانای سەرکردایەتی
٦- پارەی خۆتت بەکار هێناوە یاخود پارەو لە وەبەرهێنەر وەرگرتووۆ بۆ یەنجامدانی پڕۆژەکەت
٧- خاوەن تیمێکیت یاخۆد هاوبەشی کار
٨- هەنگاوی خۆتت دارێشتووی بۆ پێنج سالی داهاتوو
٩- بیرۆکەی دیارت هەیە لە کارەکەت (چارەسەری کێشەیەک یا کەموکورتییەک دەکەی)
١٠- هەبۆۆنی مەرجە سەرەتاییەکانی کاراکردنی کارەکەت
١١- خولیا و خۆشەویستیت هەیە بۆ کارەکەت
١٢- ئەزمونت هەیە لە کاری بە بازرگانی کردن و دەتوانی بیگەیێنی بە کاسانی دیکە
١٣- جالاک لە گروپ و چالاکییە کارسازییەکان
١٤- توانای سەپاندنی ئارەزوی کارکردنت بکەی لە گروپی ژنانی سەرکردە
بەشەکانی بەرنامە:
وەک بەشێک لەم بەررنامەیە کارساز دەبێ ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەنجام بدات:
دەستنیشان کردنی چەند ئامانجێک کە لە ماوەی سە مانگی بەرنامەکە دەبی پێیان بگات.
بەشداری یەک خولەک کۆبوونەوە بکات هەر هەفتەیەک بۆ ماوەی سێ مانگ، لەم کۆبونەوانەدا کاتەکە بە یەکسانی دابەش دەکرێ بەسەر ئەندامانی گروپەکە بۆ ئەوەی هەر یەکەیان کاتی هەبێ باس لە کارەکەی بکات و پلانەکانی. ئەگەر هەر کامێک لە ئەندامەکان لەو هەفتەیە دەیەوێ کءشەیەک باس بکات ، ئەوە ٣٠ خۆلەکی دەبێ بۆ ئەوەی داو بۆچونی هاوکارەکانی لە ئەندامانی گروپ وەربگرێ. بە سەرە هەر هەفتەیەک بۆ یەکێکیان دەبێ.
پەیوەندی کردن لەگەڵ یەکتریدا لە رێی بەرنامەی سلاک.
بەشداری کردن لە بازنەی فایڤ وەن لاب لە سلێمانی و هەولێر.
بروامان وایە کە کارسازان:
چالاک بن و ئامانج بۆخۆیان دیاری بکەن.
راستگۆ بن لەکەڵ یەکتری و با ئاشکرا باسی کارەکانیان بکەن و هاوکاری یەک بکەن.
چالاک بن لە بەرنامەی سلاک و لە کۆبوونەوەی هەفتانە.
بە خۆشی کار بکەن و پەیوەندییەکی باش لەگەل ژنانی گروپ دروست بکەن.
کاتەکان:
ئەندامانی گرۆپ دەست دەکەن بە کۆبوونەوە لە نیوەی مانگی یەک، هەفتەی یەک رۆژ بۆ ماوەی خۆلەکێک.
ئەم بەرنامەیە سێ مانگ دەخایێنێ.
رۆژەکە بە پێی توانای ئامادەبونی گروپ دیاری دەکرێ.