کۆتایی پڕۆگرامی داهێنەرانی هاوین ٢٠٢٢

وەک تیمی فایڤ وەن لابس پیرۆزباییەکی گەرم لە بەشداربوانی داهێنەرانی هاوینی ٢٠٢٢ دەکەین کە هەفتەی پێشوو خولی ئەمساڵ کۆتایی هات. داهێنەرانی هاوین پڕۆگرامێکی کوردی فایڤ وەن لابسە بۆ ئەو گەنجانەی بیرۆکەی کارێکی بازرگانییان هەیە و لە ماوەی مانگێکدا کار لەسەر هەنگاوەکانی دامەزراندن و بەرەوپێشبردنی بیرۆکەکانیان دەکەن.

لە خوڵی ئەمساڵ ١٧ کارساز و خاوەن بیرۆکە لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوون و لە کۆتایی پڕۆگرامەکە کارسازەکان بەشداری پێشبڕکێیەکی پێشکەشکردنی بیرۆکەکانیان کرد و تیایدا سێ پلەی یەکەم خەڵات کران

پڕۆگرامی داهێنەرانی هاوین، پڕۆگرامێکی ساڵانەی فایڤ وەن لابسە و هەموو هاوینێک بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت. ئەم پڕۆگرامە لە چوار هەفتەدا ڕێک دەخرێت و لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە شێوەی ئۆنڵاین بەشداری بکەن

.ی ئەڵمانی بەڕێوەچووGIZ بە سوپاسەوە، پڕۆگرامی داهێنەرانی هاوین بە سپۆنسەری ڕێکخراوی

Previous
Previous

Acceleration Services Guest Speakers

Next
Next

Five One Labs participation in HITEX 2022