Back to All Events
ئێستا لە جیهاندا چ بزنس مۆدێڵێک بەکاردەهێنرێت؟ بۆچی بزنس مۆدێڵی بزنسە پێشەنگەکان هێندە سەرکەوتووە؟
لەگەڵمان بن لە ڕۆژی ٦ـی ئابی ٢٠٢٠، کاژێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ مامۆستا دانا مەردۆخ.
دانا مەردۆخ، لەدایکبووی ساڵی 1981 لە سلێمانیەو هەڵگری ماستەری زمانی ئینگلیزیە. مامۆستا دانا مەردۆخ دامەزرێنەری گروپی ڕاوێژکاری کوردستان بزنس، ئایندەتوێژ و نوێنەری رێکخراوی جیهانی ئایندەتوێژی لە کوردستان چەندین پڕۆژەو ستارتاپی لە کوردستان ئەنجامداوەو ئێستا خەریکی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی پەروەردەیە کە بۆ یەکەمجار لە ئاستی جیهان ئەنجامدەدرێت و لە کوردستانەوە دەستی پێکردووە.