ئی-کۆمێرس بووە بە داواکاری هەموان لە زەمەنی ئێستاماندا و هەمووان کاری لەسەر دەکەن، لە چەند ساڵێکیشدا بەکارهێنانی دەبێت بە ناچاری. بەڵام بۆچی ئەمە ڕوو دەدات و چۆن ئی-کۆمێرس ئەو گرنگییە جیهانییەی پەیدا کردووە؟
لەم وێبینارەدا وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانەت لەبارەی ئی-کۆمێرس دەستدەکەوێت، چۆنێتی بەکارهێنانی، پیشەسازییەکە، سوودەکانی و گرنگییەکەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا. بۆچی خەڵکی ئی-کۆمێرس بەکار دەهێنن و سوودەکەی چییە بۆ بەکاربەر و کۆمپانیاکانیش.
ئەم چوار شەممەیە، ١١ـی ئازار لە کاتژمێر ٥:٣٠ سهر له ئێواره بە ئۆنلاین لەگەڵمان بن و پێکەوە گوێ لە د. نورلدین ناصح قادر زەنگەنە دەگرین، ڕاگری کۆلێژی زانست و تەکنەلۆژیا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی. هەروەها م. هۆگر مەحمود ـیش بیروڕای خۆیان لەسەر ئی-کۆمێرس و چۆنێتی گەشەکردنی لە کوردستان و عێراق دەخەنە ڕوو.
تكایه بۆ بهشداریكردن ناوی خۆت تۆماربكه:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfCNneld64CvMjd67sy84Z1bACT9MTuSTQtk8l1hr1YlUkidQ/viewform
#fiveonelabs #entrepreneurship #business #online #webinar
#وێبینار #ئۆنلاین #بازرگان
Back to All Events